AP ١٤٠٣ خەرمانان ٥ ٠٩:٠٧

نوێنەری پێشووی هاوپەیمانی فەتح:

ئەنقەرە سەرکردەکانی داعش لە مووسڵەوە دەگوازێتەوە بۆ تورکیا

ئەنقەرە سەرکردەکانی داعش لە مووسڵەوە دەگوازێتەوە بۆ تورکیا

محەمەد شەبەکی، نوێنەری پێشووی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمان، لە هەوڵی ئەنقەرە بۆ گواستنەوەی سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ڕێگای بنکەی زلیکان و کێوی باشیقە لە موسڵەوە بۆ تورکیا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شەبەکی، نوێنەری پێشووی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە بە وتنی ئەوەی کە تورکیا هیچ جۆرە داواکارییەکی لە عەرەبە سوننە یان شیعەکان و تەنانەت تورکەکان لە عێڕاق بۆ چوون بۆ نەینەوا و کۆنترۆڵی بنکەی زلیکان لە ناوچەی شێخانی وەرنەگرتووە، وتی: ئەنقەرە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی داعش لە ڕێگای بنکەی زلیکان و کێوی باشیقەوە لە موسڵ دەگوازێتەوە بۆ تورکیا.

شەبەکی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بنکەی زلیکان پێکدادانە خێڵەکیەکان زیاد دەکاتەوە و سەرچاوەی هەڕەشەی ئەمنیەتی بۆ موسڵ و عێڕاقە، زیادی کرد: چەکدارانی تیرۆریستی داعش لە ڕەوتی ئازاد کردنی عێڕاق بەرەو ئەو ناوچە هەڵدەهاتن و دەچوونە ئەو بنکەیە و ئەو بنکەیە بووبووە شوێنێکی ئەمن بۆ ئەوان.

ناوبراو وتیشی: سەرکردەکانی داعش ئێستا لە تورکیادان و ڕەوتی گواستنەوەی ئەوان بۆ تورکیا لە ڕێگای سنوورەکانی عێڕاق و هەروەها سووریاوە ئەنجام دەدرێت و ژمارەیەکی زۆر لە ئەوانیش لەم دواییەدا لە موسڵەوە و لە ڕێگای کێوی باشیقە و بنکەی زلیکانەوە گواستراونەتەوە بۆ تورکیا.

News ID 51365

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha